پادشای سعودیە بەڕەسمی داوادەکات سەرۆککۆماری ئێران سەردانی ریاز بکات
لاڤە
١٤ی ئابی ٢٠٢٣
٢٦٨
وتیشی، پەیوەندییەکانی سعودیە و ئێران ھەنگاو بەھەنگاو پێشدەکەوێت و بە نزیکترین کات پلان بۆ ئەو سەردانە دادەنرێت.
"کەنعانی" ئاماژەی بەوەشدا، بەمنزیکانە "حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان" وەزیری دەرەوەی ئێران دەچێتە سعودیە و باڵیۆزی نوێی ئێرانی لەگەڵ دەبێت و بە رەسمی کارەکانی دەستپێدەکاتەوە.
لە رۆژی ١٠ی ئاداری رابردوو، سعودیە و ئێران بە نێوەندگیری چین رێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و کردنەوەی باڵیۆزخانەکان و نێردە دیبلۆماسییەکانیان.