"گۆتێرێس" لە ١٧یەمین راپۆرتیدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، داعش لەڕێی رفاندنی خەڵک لە بەرامبەر پارە و بازرگانیکردن بە زێڕ و چەک و دزینی مەڕوماڵات و سەپاندنی باج و حەواڵە، پارەی دەستدەکەوێت. بەڵام داھاتەکەیان بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمبووەتەوە.

وتیشی، تائێستا پێنج بۆ حەوت ھەزار تیرۆریستی داعش لە عێراق و سوریادا ماون، نزیکەی ١١ ھەزار تیرۆریستی سەر بەو گروپەش لە ناوەندەکانی دەستبەسەرگرتنی ھێزەکانی سوریای دیموکراتن، کە سێ ھەزار و ٥٠٠یان عێراقین و نزیکەی ٢ ھەزار کەسیشیان لە ٧٠ وڵاتی جیھانەوەن.