تورکیا لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانی لە سوریا وەڵامی ئەسەد دەداتەوە
ئایار
١٣ی ئابی ٢٠٢٣
٣٥٧
یەشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا، بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، تورکیا ئاشتی دەوێت، بەڵام لە سوریا ناکشێنەوە تاکو ئەو کاتەی گەرەنتی ئاسایشی سنوورەکان و گەلی تورکیا نەکرێت.
وتیشی، نوسینەوەی دەستوورێکی نوێ بۆ سوریا و پەیڕەوکردنی، قۆناغێکی گرنگە بۆ بەرقەرابوونی ئاشتی لە سوریا.
ھەفتەی رابردوو بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، ھیچ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ناکات، تاکو سەرجەم ھێزەکانی تورکیا لە خاکی سوریا نەکشێنەوە.