دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا رایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ بەلەمێکی تیمە دەریاییەکانیان لەکاتی گەڕاندا بەلەمێکی کۆچبەرانی لەکاتی ژێرئاوکەوتندا بەدیکردووەو بە پەلە داوای فریاگوزاری کردووە، دوای بەھاناوەچوونیان تەرمی ٦ کۆچبەریان دۆزیوەتەوەو نزیکەی ٥٠ کۆچبەری تریش رزگارکراون.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، ھێلیکۆپتەرێک و چوار کەشتی فەڕەنشی و دوو کەشتی بەریتانی بەھانای کۆچبەرەکانەوە چوون و  لە کەناراوەکانی ناوچەی ( با دوو کالیە) لە باکوری فەڕەنسا گەڕان بەدوای بێسەرشوێنبووەکانیشدا بەردەوامە.

لە ساڵی ٢٠١٨_ەوە سەد ھەزار کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیزەوە پەڕیونەتەوە، لە دوو ساڵی رابردووشدا دەیان کۆچبەر لەکاتی ھەوڵدان بۆ گەیشتن بە بەریتانیا خنکاون.