وۆڵستریت جۆرناڵ: ئێران نزیکبووەتەوە لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی
کوردسات نیوز
١٢ی ئابی ٢٠٢٣
٣٣٢
بە پێی راپۆرتێکی رۆژنامەکە، ئێران بە پلەیەکی زۆر کە پێویستە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی، تەواوکردنی کۆگاکانی یۆرانیۆمی خاوکردووەتەوە و بەشێک لە کۆگاکراوەکانی کەمکردووەتەوە.
لەدوای سەرھەڵدانی خۆپیشاندانەکانی ئێران لە ١٥ی ئەیلولی ساڵی رابردوو، ئیدارەی جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا ھەوڵەکانی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لە کارنامەی ئیدارەکەیدا لابردووە.
ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨ تاکلایەنە لە رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ کشاوەتەوە، چەند مانگێکیشە دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی رێککەوتنەکە راگیراون.