تەندروستی جیھانی: جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا لە جیھاندا بڵاوبووەتەوە
١٠ی ئابی ٢٠٢٣
١٬٧١٥
رێکخراوی تەندروستی جیھانی ئاماژەی بەوەکردووە، گۆڕاوە نوێکە ناوی ( ئی جی ٥)ی لێنراوە کە جۆرێکە لە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بڵاوبوونەوەی لە جیھاندا زیادیکردووە بە تایبەت لە بەریتانیا و ئەمریکا و چین.
ڤایرۆسەکە لە ٥١ وڵاتی جیھان دەستنیشانکراوە، لەچەند ھەفتەی رابردوودا سەدان ھەزار کەس لە ژمارەیەک وڵاتی جیھان تووشی بوون.
بەرپرسانی رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایانگەیاندووە، نیشانەکانی جۆرە نوێکەی کۆرۆنا ھەمان نیشانەی جۆرەکانی دیکەی ھەیە، بەڵام خێراییەکەی زیاترە و لەئێستادا لەسەدا ١٧.٤ی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا پێکدەھێنێت.