بایدن و ئەردۆغان پرسی فڕۆکەی ئێف ١٦ و بە ئەندامبوونی سویدیان لە ناتۆ تاوتوێکرد
٣٠ی ئایاری ٢٠٢٣
٢٤٧
بایدن بەر لە بەجێھێشتنی کۆشکی سپی بەرەو ویلایەتی "دیلاوێر" بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ "ئەردۆغان" ئەنجامداوە و پیرۆزبایی لێکردووە.
وتیشی، ئەردۆغان دەیەوێت لەسەر پرسی فڕۆکەی ئێف ١٦ بگەنە چارەسەر، کە بەھۆی ئاستەنگ دروستکردن لە کۆنگرێسی ئەمریکاوە ئەو مامەڵەیە لەنێوان واشنتۆن و ئەنقەرە وەستاوە.
ھەروەھا بایدن بە ھاوتا تورکییەکەی راگەیاندووە کە ئەمریکا دەیەوێت مامەڵە و ھەماھەنگی لەگەڵ سوید ھەبێت و دەبێت پرسی بە ئەندامبوونی ئەو وڵاتە لە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" کۆتایی بێت.