لە خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا چەند دیمەنێکی جیاواز بەدیکران
کوردسات نیوز
٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣
٦١٥
بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ لە گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنەکەدا ھاوڵاتییان بەشێوازی سەیر و جیاواز چوونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان، وەک لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت ھەندێک لە دەنگدەرەکان ئاژەڵە ماڵییەکانیان بردووەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و ھەندێکی دیکەشیان بەھۆی بەتەمەنییانەوە لەگەڵ کارمەندانی تەندروستی چوونەتە بنکەکانی دەنگدان.
ئەوەی لە ھەڵبژاردنەکەدا سەرنجی جیھانی بەلای خۆیدا راکێشابوو، بەشداریکردنی چەند کچ و کوڕێک بوون، کە بڕیاریاندابوو بە جلوبەرگی بووک و زاواوە بەشداری ھەڵبژاردنەکە بکەن و دوای دەنگدانیان راستەوخۆ ھاوسەرگیری بکەن.