بەگوێرەی ئەنجامی چوار راپرسی ئەردۆغان دەبێتەوە سەرۆککۆماری تورکیا
هیوا
٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣
٥٧٦
شەش کۆمپانیای ناسراوی تورکیا بە جیا راپرسییان لە تورکیا ئەنجامداوە و پرسیاری ئەوەیان کردووە کە لە خوولی دووەمدا دەنگ بە کێ دەدەن، لە راپرسییەکەی کۆمپانیاکانی کۆندا، ئاسال، ساروس و بیماردا رەجەب تەیب ئەردۆغان زیاتر لە ٥٢%ـی دەنگەکان و کەمال کڵچدارئۆغلۆش ٤٧%ـی دەنگەکانی بەدەستھێناوە.
ھاوکات بەگوێرەی راپرسی ھەردوو کۆمپانیای ئاریا و ئۆرکیش کە تایبەتن بە توێژینەوە و راپرسی، کەمال کڵچدارئۆغلۆ کاندیدی ئۆپۆزسیۆن لەنێوان ٥٠.٦ بۆ ٥١.٦%ـی دەنگەکان بەدەستھێنێت و دەبێتە ١٣ھەمین سەرۆککۆماری تورکیا.