لە فەرەنسا سزای ١٤ ساڵ زیندانی بەسەر چەکدارێکی داعشدا سەپێندرا
ڕێبوار
٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣
٢٧٦
دادگای تێھەڵچوونەوەی پاریس سزای کیڤن گیاڤارش_ی تەمەن ٣٠ی ساڵی پەسەندکرد کە یەکێک بووە لە دیارترین جیھادییە داواکراوەکان لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە، لە ساڵی ٢٠١٤وە خرابووە لیستی رەشەوە.
ھاوکات ھاوسەرەکەشی بەناوی سەلما سزای شەش ساڵی زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام سزاکەی لە نێو ماڵەکەی بەسەر دەبات و بازنی ئەلکترۆنی دەکرێتەدەست.
گیاڤارش ماوەی چوار ساڵ لە سوریا ژیاوە و سەرەتا لە نێو گروپی فەتح شام و دواتریش لە نێو گروپی داعشدا بووە، لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦ لەگەڵ ھاوسەرەکەی لە تورکیا دەستگیرکراون و گەرێندراونەتەوە بۆ فەرەنسا.