لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا ژمارەیەک پاسەوانی کەناراوەکان دەردەکەون کە بەزۆر کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا دیپۆرت دەکەنەوە، لە کاردانەوەی ئەو رووداوەشدا کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ دەکات.

گرتە ڤیدیۆییەکە مانگی رابردوو چالاکوانێک لە دورگەی لێسبۆس تۆماری کردووە.

بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە دوو رۆژ پێش ھەڵبژاردنی گشتی یۆنان دێت، کە تیایدا کیریاکۆس میتسۆتاکیس سەرۆکوەزیرانی پارێزگارەکان رووبەڕووی ئاڵنگاری سەخت دەبێتەوە لەلایەن ئەلێکسیس سیپراس سەرۆکوەزیرانی پێشوەوە.

پێشتر میتسۆتاکیس لە چوارچێوەی ھەڵمەتەکەیدا سەردانی سنووری وشکانی لەگەڵ تورکیای کرد و بەڵێنیدا کە پەرژینێکی پۆڵاین بە بەرزی پێنج مەتر فراوان بکات بۆ رێگریکردن لە لێشاوی کۆچ.