حەوت ھاووڵاتی پیرانشار سزای ١٤ ساڵ و شەش مانگ بەندکردنیان بەسەردا دەسەپێندرێت
هادی
١٧ی ئایاری ٢٠٢٣
١٢٦
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، دادگای تاوانەکانی پیرانشار، سزای ١٤ ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردن و پێبژاردن و لێدانی ١٢٠ قامچی بەسەر حەوت ھاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشاردا سەپاندووە.
بەپێی راپۆرتەکەی ھەنگاو، لە ماوەی رابردوودا چوار ھاووڵاتی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن لقی ١٠٢_ی دادگای تاوانەکانی دووی پیرانشار بە تۆمەتی ھەوڵی تێکدانی ئاسایش و ئارامی گشتی، ھەرکامیان سزای سێ مانگ بەندکردن و لێدانی ٤٠ قامچی بەسەردا سەپێندراوە، بەڵام ئەو بڕیارە بە پێبژاردنی پارە سزاکەیان کەمکرایەوە.