نەتەوە یەکگرتووەکان: سودان پێویستی بەزیاتر لە سێ ملیار دۆلارە بۆ ھاوکاری
لاڤە
١٧ی ئایاری ٢٠٢٣
١٨٦
راشیگەیاند، سودان پێویستی بە سێ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلارە بۆ ھاوکاریکردنی ئەو ھاووڵاتییانەی لە ناوەوەی وڵاتەکەیان یاخود لە دەرەوەی وڵات کە ئاوارەبوون.
ھەڵسەنگاندنەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاتێکدایە کە زیاتر لە مانگێک بەسەر دەستپێکردنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان تێدەپەڕێت، جەنگەکە لە نێوان عەبدولفەتاح بورھان فەرماندەی سوپای فەریقی یەک و محەمەد حەمدان دقلو فەرماندەی ھێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا روویداوە و بەھۆیەوە ٦٧٦ کەس کوژراون و زیاتر لە ٩٣٦ ھەزار کەس ئاوارەبوون .