ئێران و روسیا گرێبەستێک بۆ راکێشانی ھێڵی شەمەندۆفێر ئیمزادەکەن
ڕێبوار
١٧ی ئایاری ٢٠٢٣
٢٥٠
لە رێورەسمێکدا میھردارد بەزرپاش وەزیری رێگاوبان و شارسازیی ئێران، ڤیتالیی ساڤەلیەس وەزیری گواستنەوەی روسیا گرێبەستێکیان بۆ راکێشانی ھێڵی شەمەندەفەر لە شاری رەشت و ئاسترایان ئیمزاکرد کە بە یەکێک لە تۆڕە گرنگەکانی گواستنەوەی رێڕەوی باکور و باشور دادەنرێت.
ئیبراھیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران لەمیانی بەشداریکردنی لە رێورەسمەکەدا رایگەیاند، پرۆژەکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٠ ساڵ لەمەوبەر، بەڵام لەبەر چەند ھۆکارێک دواخراو کردنەوەی ئەو رێگایە خزمەتێکی زۆر بە ناوچەکە دەگەیەنێت لە رووی بازرگانی و گواستنەوە.
ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیاش بە ڤیدیۆکۆنفرانس بەشداریکردوو رایگەیاند، بە کردنەوەی رێگاکە قەبارەی ئاڵوگۆڕ زۆر زیاد دەکات، توانای بازرگانیی ھەردوو دەوڵەت بەھێزتر دەبێت و بازرگانیی دەرەکی لەنێوان روسیا و ئێران زۆر فراوانتر و فرەجۆرتر دەبێت.