راگەیەنراوی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران
هادی
١٤ی ئایاری ٢٠٢٣
٦١٣
سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، خۆشحاڵە بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بەشداریی تیمی وەزاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە حکوومەت، ھیوادارە ئەوە ببێتە دەستپێک و ھەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکەی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ئەمڕۆ لە ھەموو کاتێک زیاتر ھەرێمی کوردستان پێویستی بە کۆدەنگی و یەکڕیزی و تەبایی ھەیە، سەرۆکایەتیی ھەرێمیش وەک ھەمیشە لە کار و ھەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ھەموو کێشەکان بە گفتوگۆ و لێکگەیشتن و پشتیوانی لە ھەر ھەنگاوێک دەکات، ببێتە ھۆی بەھێزبوونی پێگەی ھەرێمی کوردستان.