پەروین بوڵدان: ئەمڕۆ ئەو سیستمە خراپەی لە تورکیا ھەیە کۆتایی دێت
١٤ی ئایاری ٢٠٢٣
٦٨٠
پەروین بوڵدان دوای ئەوەی لە بنکەیەکی دەنگدان لە شاری وانی باکووری کوردستان دەنگیدا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، دەنگەکانیان بۆ ئارامی ئاشتی و ئاسایش و دادپەروەرییە.
وتیشی، لە تورکیا نادادپەروەری ھەیە و بەم ھەڵبژاردنە گۆڕانکاری دەکەن و چاوەڕوانن چارەنووسی تورکیا بگۆڕێت، راشیگەیاند، لە تورکیا سیستمێکی خراپ ھەیە و دەبێت ئەمڕۆ ئەو سیستمە کۆتایی بێت.