حکومەتی ئەڵمانیا ئاشکرایکردوە، پلانی ھاوکارییەکی نوێی سەربازیی بە بەھای دوو ملیار و ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ ئۆکراین جێبەجێ دەکات، کە دابینکردنی تانک و زریپۆش و سیستمی بەرگری دژە فڕۆکە لە خۆ دەگرێت.

بۆریس بیستۆریۆس وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردووە، ھەموان دەیانەوێت ئەو جەنگەی روسیا بەرپایکردوە و گەلی ئۆکراینی تیادا کردوەتە ئامانج کۆتایی بێت، بەڵام ئاسۆیەکی روون نییە بۆیە وڵاتەکەی درێژە بە ھاوکارییەکانی بۆ ئۆکراین دەدات.