وەزیرانی دەرەوەی سعودیە و ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامدەدەن
ڕێبوار
١٣ی ئایاری ٢٠٢٣
٢٣٥
فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە لە پەیوەندییەکەدا رایگەیاندووە، لەدوو مانگی رابردوودا ھەنگاوی باشیان ناوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و پابەندبوونی وڵاتەکەی بەو تەوافوقانەی پێگەیشتوون نیشانەی پێداگرییەتی لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.
لەبەرامبەردا حسین ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران، خۆشحاڵی خۆی پیشاندا لەبەرامبەر ئەو بەرەپێشچوونانەی لە رێککەوتنی نێوان ھەردوو وڵات بەدیھاتووە، دووپاتیشیکردەوە، وڵاتەکەی رێکاری پێویستی گرتووەتەبەر بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتی سیاسی و کونسوڵخانە لە سعودیە.