گرژی و پێکدادان لەنێوان لایەنگرانی ئاکپارتی و پارتی چەپی سەوز دروستبوو
٨ی ئایاری ٢٠٢٣
١٬٣٠١
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە دوای داخستنی سندوقەکانی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەکانی تورکیا لە دەوەرەوەی وڵات، لە شاری ئەمستردام روبەڕوبونەوە لەنێوان لایەنگر و چاودێرانی ئاکپارتی و پارتی چەپی سەوز دروستبوو و لەلایەن پۆلیسی ھۆڵنداوە کۆتایی بە گرژییەکان ھێنرا
میدیای نزیک لە ئاکپارتی دەڵێت، لایەنگرانی پارتی چەپی سەوز دروشمی پەکەکە و عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردووەتەوە، لە بەرامبەریشدا یەپەسە باس لەوە دەکات، گرفت بۆ دەنگدەرانیان دروست دەکرێت و ھەوڵی ساختەکاری دەدرێت.
کەمتر لە ھەفتەیەک ماوە بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی لە تورکیا کە بڕیارە لە ١٤ ی ئایار بەڕێوەبچێت.