لە ویلایەتی تەکساس ئۆتۆمبێلێک خۆیکێشا بە خەڵکدا و حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
کوردسات نیوز
٨ی ئایاری ٢٠٢٣
٢٤٠
لە شاری "براونزڤیل" لە نزیک سنورەکانی مەکسیک، ئۆتۆمبێلێک لە ناو وێستگەیەکی پاسدا لە نزیک ناوەندێکی کۆچبەران و پەنابەران خۆی کردووە بە ناو خەڵکدا و بەھۆیەوە ٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠ کەسی دیکە برینداربوون، کە برینی ھەندێکیان سەختە، زۆرینەی قوربانییەکانیش پیاون و خەڵکی ڤەنزوێلان.
پۆلیسی ئەو شارە رایگەیاند، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیرکراوە و ھێشتا نازانرێت رووداوەکە بە ئەنقەست بووە یاخود نا.
رۆژی شەشی ئەم مانگەش، چەکدارێک لە بەردەم مۆڵێکدا لە باکوری ویلایەتی تەکساس بە ھەڕەمەکی تەقەی لە خەڵک کردووە و بەھۆیەوە ٨ کەس کوژران و ٧ کەسی دیکەش برینداربوون.