زیاتر لە دوو ملیۆن دەنگدەری تورکیا لە دەرەوەی وڵات و دەروازە سنورییەکان دەنگیانداوە
لاڤە
٥ی ئایاری ٢٠٢٣
٤٢٢
لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە ٢٧ی نیسانی رابردووەوە دەنگدان بۆ ئەو ھاووڵاتییە تورکیانەی لە دەرەوەی وڵات دەژین لەگەڵ دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانە دەستیپێکردووە، تا ئێستاش دوو ملیۆن و ٨٣ ھەزار و ٦٨٤ دەنگدەر لە نوێنەرایەتییەکانی تورکیا لە دەرەوەی وڵاتەکە دەنگیانداوە، ھاوکات ٨٢ ھەزار و ٢٨٥ دەنگدەریش لە دەروازە سنورییەکان دەنگیان داوە.
بڕیارە دەنگدان بۆ ئەو ھاوڵاتییە تورکانەی لە دەرەوەی وڵاتن تا ٩ی ئایار بەردەوام بێت و دەنگدانیش لە دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکان تا ١٤ی ئایار، واتە رۆژی ھەڵبژاردنە گشتییەکە، بەردەوام دەبێت.
بە گشتیش، ٦٤ ملیۆن و ١١٣ ھەزار و ٩٤١ ھاووڵاتی تورکیا مافی دەنگدانیان ھەیە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ئەو وڵاتە.