ئێرانییەکان بەھۆی ھەژارییەوە ئەندامانی جەستەیان دەفرۆشن
هەژار
٥ی ئایاری ٢٠٢٣
١٬٢٠٢
رۆژنامەی جەھان سەنعەت-ی ئێرانی بڵاویکردووەتەوە، بەشێکی زۆری ھاووڵاتیانی ئێران بەھۆی ھەژارییەوە ناچاربوون ئەندامانی جەستەیان بفرۆشن لە پێناو دەستکەوتنی پارەدا کە بەرەو ئەوە دەچێت ئەو بابەتە ببێتە دیاردەیەکی مەترسیدار و ژمارەیەک بازرگانیش رۆڵی سەرەکییان ھەیە کە ھاووڵاتیان ئێران بۆ فرۆشتنی ئەندامانی جەستەیان بەرێگەی قاچاخ دەگەیەننە وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەتیش عێراق و ئیمارات و تورکیان بەڵام عێراقییەکان بە پلەی یەکەم دێن لە کڕینی ئەندامانی جەستەی ئێرانییەکان.
راشیگەیاندووە، ئەو ئێرانییانەی ئەندامانی جەستەیان دەفرۆشن تەمەنی زۆربەیان لە نێوان ١٨ بۆ ٤٠ ساڵدایە و تەنھا پیاوانیش نین، بەڵکو ژنیش ھەیە ھەمان کاری کردووە و ھەر ئەندامێکی جەستەشیان بە حەوت تا ١٥ ھەزار دۆلار دەفرۆشن کە زیاتر بەشێک لە جگەر و گورچیلە و مۆخی ئێسک دەگرێتەوە لەگەڵ ھەموو ئەو بەشانەی تری لەشی مرۆڤ کە بتوانرێت لە لەشی کەسێکی تردا بچێنرێت.