دەمیرتاش کڵچدارئۆغڵو بە ١٣یەمین سەرۆک کۆماری تورکیا ناودەبات
کوردسات نیوز
٤ی ئایاری ٢٠٢٣
١٬٥٥٠
دەمیرتاش لە توتێکدا کەمال کڵچدارئۆغڵو سەرۆکی جەھەپە و کاندیدی ھاوپەیمانی میللەت بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، بە ١٣یەمین سەرۆک کۆماری تورکیا ناودەبات و ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.
دەمیرتاش راشیگەیاندووە، بە راستگۆیانە بڕوای وایە کڵچدارئۆغڵو کۆتایی دەھێنێت بە گۆشەگیری و گەرەنتی ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکات و گەشەکردن لە تورکیا بەدیدەھێنێت.
ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپە لە تویتەکەدا نوسیوێتی، دەنگی ئەو بۆ سەرۆک "کڵچدارئۆغڵو"یە.