سەرۆککۆماری تورکیا دۆزینەوەی کێڵگەیەکی نەوت لە باکووری کوردستان رادەگەیەێنت
٣ی ئایاری ٢٠٢٣
٢٬١١١
ئەردۆغان لە رێوڕەسمی کردنەوەی چەند وێستگە و پڕۆژەیەک لە وتارێکدا رایگەیاند، ئەو کێڵگە نەوتییە دەکەوێتە ناوچەی جودی و گابار کە ناوچەیەکی شاخاویین لە پارێزگای شرناخ و توانای بەرھەمھێنانی ١٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی ھەیە.
ئەردۆغان وتیشی، بەو دۆزینەوەیە و دۆزینەوەکانی دیکە، تورکیا دەبێتە وڵاتێکی ھەناردەکاری وزە و پێویستیان بە ھاوردەی وزە نابێت.
ئەردۆغان جەختیشی لەوەکردەوە، کە بەسەر ھەموو ئاستەنگێک سەردەکەون، کە رێگریان لێدەکات سامانی ژێرزەوی و سەر زەوی وڵاتەکە بخەنە خزمەت گەلەکەیان.