ئەردۆغان بەھۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە چالاکییەکانی رۆژی پێنجشەممە ھەڵدەوەشێنێتەوە
کوردسات نیوز
٢٧ی نیسانی ٢٠٢٣
١٬٢٨٤
پارتی داد و گەشەپێدان رایگەیاندووە، بەھۆی ئەوەی ئەردۆغان تووشی ئەنفلۆنزای گەدە بووە، بڕیاردراوە سەرجەم چالاکییەکانی تایبەت بە بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ رۆژی پێنجشەممە ھەڵبوەشێنێتەوە.
ئەنفلۆنزا یاخود ھەوکردنی گەدە، نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، زۆربەی جار لەرێگەی بەرکەوتن لەگەڵ کەسی تووشبوو دەگوازرێتەوە، نەخۆشییەکە مەترسیدار نییە، بەڵام بۆ منداڵ و کەسانی بەتەمەن دەکرێت کاریگەری خراپی ھەبێت تاوەکو مردنیش، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە بەرگری جەستەیان کەمبووەتەوە.