پەروین بوڵدان: ژن لە پەرلەمان و تەواوی بوارە جیاوازەکانی ژیاندا رۆڵی خۆیان دەگێڕن
هادی
٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣
٢٢٢
پەروین بوڵدان ھاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە"، لە میانی بەشداریکردن لە چالاکییەکی بانگەشەی پارتی سەوزی چەپ کە بۆ ژنان لە شاری وان رێکخرابوو، رەخنەی لە سیاسەتی ئابووری لە تورکیا و بەرزبوونەوەی رێژەی ھەڵئاوسان گرت و رایگەیاند، رێژەی ھەڵئاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک زۆرترین کاریگەرییان کردووەتە سەر ژنان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئێستا ھاوپەیمانی"ئاک پارتی و مەھەیە" ناچنە گۆڕەپانەکان، بەڵام ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن بۆ بەدەستھێنانی دەنگی ژنان، بەڵێنیشیدا، لە پەرلەمان ببن بە دەنگ و رەنگی ژنان، چونکە ژن لە پەرلەمان و تەواوی بوارە جیاوازەکانی ژیاندا، رۆڵی خۆیان دەگێڕین و دەیانەوێت وڵات بەڕێوە ببەن.