رۆژی سێشەممە وەزیرانی بەرگری سوریا و تورکیا و ئێران و روسیا لە مۆسکۆ کۆبوونەوەو  گفتوگۆ لەبارەی بەھێزکردنی دۆسییەکانی ئاسایش لە سوریا و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی دیمەشق و ئەنقەرە کرا.

وەزارەتی بەرگری سوریا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە خاکی سوریا و جێبەجێکردنی رێککەوتنی تایبەت بە رێگەی نێودەوڵەتی ناسراو بە ( ئێم فۆڕ) کراوە.