خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا لەبارەی کۆبوونەوەکەوە رایگەیاند، کۆبوونەوەکە لەنێوان وەزیرانی بەرگری و سەرۆکانی دەزگاکانی ھەواڵگریی تورکیا و روسیا و سوریا و ئێران بەڕێوەدەچێت، لەبارەی بەشداریکردنی ئێرانیش وتی، لایەنە پەیوەنیدارەکان بەشداریکردنی ئەو وڵاتەیان بە گونجاو زانی.

ئەوەشی خستەڕو، ئامانجی کۆبوونەوەکە ئەوەیە بە گفتوگۆ کێشەکانی ناوچەکە چارەسەر بکەن و لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانیشدا چاوەڕوانی پێشھاتی ئەرێنیی دەکەن.
لای خۆیەوە، مۆسکۆ دەیەوێت کۆبوونەوە چوار قۆڵییەکە برەوی زیاتری پێبدرێت و بگاتە ئاستی  کۆبوونەوەی لوتکەی ئەردۆغان و ئەسەد، بەوەش کۆتایی دەھێنێت بە پچڕاندنی پەیوەندییەکانی نێوان سوریا  و تورکیا کە ١٢ ساڵە بەردەوامە.