دەمیرتاش: داوا لەھەموو ھێزە سۆسیالیستەکان دەکەم پشتیوانی پارتی چەپی سەوز بکەن
کوردسات نیوز
٣ی نیسانی ٢٠٢٣
١٬١١٣
سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپە لە پەیامێکدا کە لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی، وەک سۆسیالیستێک کە ساڵانێکە لە پەرلەمان و شەقام و زیندانەکاندا خۆڕاگری کردووە، ئومێدەوارە ھێزە دیموکراسی خوازەکانی تورکیا بە بەھێزترین شێوە لە پەرلەمانی داھاتوو بونیان ھەبێت.
داواشی لە ھەموو پارتە سۆسیالیست و دیموکراتەکانی تورکیا دەکات پشتیوانی پارتی چەپی سەوز - یەسەپە بکەن، چونکە بەدەستھێنانی یەک کورسی زیاتر لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ١٤ـی ئایاردا ئایندەیان دیاری دەکات.
ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپە پەیامێکیشی ئاڕاستەی ھێزە کوردییەکانی باکوری کوردستان کردووە و دەڵێت، بانگھێشتی ھەموو لایەنە کوردستانییەکان دەکات کە بە ڕۆحی دیموکراسییەوە لە پارتی چەپی سەوز_دا کۆببنەوە، ئومێدەواریشە کورد و سۆسیالیستەکان داواکارییەکەی بێ وەڵام نەھێڵنەوە.