کۆنگرێس: تاوەکو سوید و فینلەندا نەبنە ئەندامی ناتۆ ئێف ١٦ نادەینە تورکیا
٣ی شوباتی ٢٠٢٣
٤٥١
٢٩ ئەندامی ئەنجومەنی پیران لە ھەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتی لە نامەیەکدا بۆ بایدن ئاماژەیان بەوەکردووە، سوید و فینلەندا ھەموو ھەوڵێکیان داوە بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی تورکیا بەڵام تورکیاپێی وایە دەبێت سوید کاری زیاتر بکات.
راشیانگەیاندوە، تەنھا دوای ئیمزاکردنی پرۆتۆکۆلی بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ، کۆنگرێس دەتوانێت بیر لەوە بکاتەوە فرۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا بفرۆشێت.
ئەوەش جاری یەکەمە کۆنگرێسی ئەمریکا بە شێوەیەکی ئاشکرا، گرێبەستی فرۆشتنی فرۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا دەبەستێتەوە بە بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ.