ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی پاراستنی گەل - ھەپەگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا گەریلاکانیان ١٢٠ ھێرشی جۆراوجۆریان دژی سوپای تورکیا لەناو خاکی ھەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و تیایدا ٣١ سەربازی تورکیا کوژراون و سەربازێکیش بریندار بووە. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ١٧٢ جار ناوچەکانی ھەرێم بە فڕۆکە و ھێلیکۆپتەری جەنگی بۆردومان کراون و ٢٥٢ جاریش سەنگەرەکانی گەریلا بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومان کراون، بەھۆیانەوە ١٠ گەریلا گیانیان لەدەستداوە.