ئەمریکا مووشەکی دوورمەودا دەداتە ئۆکراین
لاڤە
١ی شوباتی ٢٠٢٣
٣٨٦
دوو لێپرسراوی ئەمریکی بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ پێشکەشکردنی کاروانێکی دیکەی ھاوکاری سەربازی بە ئۆکراین، کە بەھاکەی ٢.٢ ملیار دۆلارە و چەک و تەقەمەنی لەخۆدەگرێت و بۆ یەکەمینجاریش مووشەکی دوور مەودای تێدا دەبێت.
بەپێی راپرسییەکی سەربازیش، بەھۆی جەنگی ئۆکراینەوە چەک و تەقەمەنی لە کۆگاکانی ئەمریکا کەمبووەتەوە، چونکە ئۆکراین بەرھەمی حەوت ساڵی ئەمریکای لە مووشەکی جۆری "جافلین" بەکارھێناوە.
ھەر بەپێی راپرسییەکە، ئەگەر ئەمریکا لە ڕووی سەربازییەوە روبەڕووی چین ببێتەوە، چەکی پێویستی نابێت و لەئێستادا کۆگای چەکی ئەمریکا بۆ جەنگ گونجاو نییە.