ئیبراھیم رەئیسی: ئامادەین گوێ لە داواکاری خۆپیشاندەران بگرین
رێبوار
١ی شوباتی ٢٠٢٣
٥١٣
سەرۆک کۆماری ئێران راشیگەیاند، پێویستە گوێ لە داواکاری خۆپیشاندەران بگیرێت و لە ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی رۆشنبیری بڕیاریانداوە سەنتەری دیالۆگ دروستبکەن و گوێ لە راو بۆچوونی ھەمووان بگرن.
وتیشی، حکومەت ھەمیشە ئامادەبووە گوێ لە داواکاری خۆپیشاندەران بگرێت، ھەربۆیە بەرپرسانی حکومەتی لە پارێزگاکان راسپاردووە کۆبوونەوە لەگەڵ گەنجان و خوێندکارانی زانکۆ و چینی دەستەبژێر بکەن و گوێ داواکارییەکانی گەل بگرن و بەدواداچوونی بۆ بکەن.
سەبارەت بە باڵاپۆشی، ئیبراھیم رەئیسی ئاماژەی بەوەکرد، پاڵاپۆشی ئیسلام سەپاندوویەتی و بەشێک لە یاسای ئێرانی، ژنان و کچانیان پابەندی یاساکەن، ئەوانەی نایانەوێت پاڵاپۆش بن چارەسەر لە ڕێی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەوە دەبێت نەک ئەمنی و سیاسی.
لە دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی کچە کوردی خەڵکی سەقز لە رۆژی ١٦ی ئەیلولی ساڵی رابردوو خۆپیشاندان سەرتاسەری ئێرانی گرتەوە و تائێستاش بەردەوامە.