پەرلەمانی تورکیا بەمەرج بڕیاری بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ پەسەند دەکات
هەژار
٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٣١٠
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، پەرلەمانی تورکیا بڕیاری بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ پەسەند ناکات ئەگەر مەرجەکانی ئەنقەرە جێبەجێ نەکەن.
مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی سوید سەردانی تورکیای کردووە و لە پەرلەمان لەگەڵ نوێنەرانی حزب و کوتلە و پێکھاتەکانیش کۆبووەتەوە گفتوگۆیەکی زۆری لەگەڵ کردوون لە بارەی بەئەندامبوونی وڵاتەکەی و فینلەندا لە رێکخراوی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ).
وتیشی، سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا و نوێنەرانی لایەنەکانیش بە وەزیری دەرەوەی سویدیان وتووە ئەگەر حکومەتی تورکیاش بڕیاری رەزامەندبوونی بدات لەسەر بەئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆ، لە پەرلەمان پەسەندی ناکەن تا ئەو کاتەی سوید و فینلەندا سەرجەم مەرجەکانی ئەنقەرە جێبەجێ نەکەن.