لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لەگەڵ لی جۆنگ سوپ وەزیری بەرگری کۆریای باشور لە سیئۆل کۆبوونەوە و  مەترسی پڕۆگرامی مووشەکی و ئەتۆمی کۆریای باکوریان تاوتوێ کرد.

ئۆستن رایگەیاند، سیئۆل و واشنتۆن راھێنانی ھاوبەشدەکەن و جەختدەکەنەوە لەسەر مەترسییە ئەتۆمییەکان لە نیمچە دوورگەی کۆریا، ھەروەھا پابەندن بە بەرگریکردن لە ھاوپەیمانەکانیان لە خۆرھەڵاتی ئاسیا و سیستمی نێودەوڵەتی دژی ھەڕەشە سەربازی و ئەتۆمییەکان. 

لای خۆشیەوە، وەزیری بەرگری کۆریای باشور وتی، ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی ھەڕەشەکانی کۆریای باکور.

ئۆستن بە سەردانێکی دوو رۆژە لە کۆریای باشورە و ئەوە سێیەمین سەردانێتی بۆ ئەو وڵاتە، لەو کاتەوەی پۆستی وەزیری بەرگری ئەمریکای وەرگرتووە.