سەرۆکی ئەمریکا رەتیکردەوە فڕۆکەی ئێف ١٦ رەوانەی ئۆکراین بکەن
٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٢٩٢
لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووساندا لە کۆشکی سپی سەبارەت بەوەی ئەمریکا ئۆکراین بە فڕۆکەی ئێف ١٦ پڕچەک دەکات یاخود نا، بایدن تەنھا بە نەخێر وەڵامی دایەوە.
رەتکردنەوەکەی بایدن بە گورزێک بۆ ئۆکراین دادەنرێت و لە کاتێکدایە کە وڵاتانی رۆژئاوا ڕەزامەندییان دەربڕیوە تانکی پێشکەوتووی "لیۆپارد" بدەنە ئۆکراین.
لای خۆشیەوە، ئەلێکسی بوشکوڤ سیناتۆری ڕوسی رایگەیاندووە، دەبێت ئەمریکا ھەژموونی خۆی لای ھاوپەیمانەکانی بەکاربھێنێت و رێگەنەدات بە رەوانەکردنی فڕۆکەی ئێف ١٦ بۆ ئۆکراین.