رووداوەکە سەعات ٨:١٥ی شەوی رابردوو بە کاتی ناوخۆ روویداوە، لە کاتێکدا کە جولەکەکان دوای یادکردنەوەی ھۆلۆکۆست لە کەنیسەیەکی قودسی رۆژھەڵات ھاتوونەتە دەرەوە، لەو کاتەدا کەسێک تەقەی لێکردوون.

میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن، ئەو  کەسەی ھێرشەکەی ئەنجامداوە فەلەستینییە و پۆلیسیش دەڵێت، لە کاتی رووداوەکە ھێزە ئەمنییەکان تەقەیان لێکردووەتەوە و کوژراوە. گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین ستایشی ئەو ھێرشەیان کرد و لە کەرتی رۆژئاوا و کەرتی غەززە ئاھەنگیان گێڕا، بەڵام ھیچیان بەرپرسیارێتی ھێرشەکەیان لە ئەستۆ نەگرت.

دوای رووداوەکەش بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی رووداوەکەی کرد و کۆشکی سپیش ڕایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ بنیامین ناتانیاھۆ قسەی کردووە و پشتیوانی بۆ دەربڕیوون.

ئەو رووداوەش لە دوای ئەوە دێت کە رۆژی پێنجشەممە نۆ کەس لە کەمپی جنینی تایبەت بە ئاوارە فەڵەستینییەکان بە تەقەی ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل کوژران و  زیاتر لە ٢٠ ھاووڵاتی تریش بریندار بوون.