سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەسەر نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی سزا دەدرێت
هەژار
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
١٩٣
پۆلیسی ناوچەی لانکشر لە باکوری بەریتانیا رایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەکاتی شۆفێریکردندا، دەرکەوتووە پشتێنی سەلامەتی نەبەستووە و ئەوەش پێشێلکردنی یاساکانی ھاتوچۆیە، بۆیە سزای دارایی دراوە بەبڕی (٦٢٠) دۆلار و پێویستە لەماوەی ٢٨ رۆژیشدا سزا داراییەکەی بدات.
لە بەرامبەریشدا نووسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، ریشی سوناک دانی بەھەڵەکەیدا ناوە و داوای لێبوردنیشی کردووە و پابەندیش دەبێت بەو ماوەیەی بۆی دیاریکراوە بۆئەوەی سزا داراییەکەی بداتە پۆلیسی ھاتووچۆ.