ئیلھام ئەحمەد: ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا ھەوڵێکی روسیایە
ئاکار
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٤٣٦
ئیلھام ئەحمەد، لە کۆبونەوەی گشتی ساڵانەی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەرێوەبەرایەتی خۆسەر رایگەیاند، مۆسکۆ لە ھەوڵی ئەوەدایە کاری لیژنەی دەستوری خێراتر بکات و کۆتایی بھێنێت بە دۆسیەی ھەموارکردنی دەستوری سوریا و ھەنگاو بنێت بەرەو ھەڵبژاردنەکان، بە دوور لە بڕیارەکانی جنێڤ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا.
ئیلھام ئەحمەد وتیشی، ئاساییکردنەوەی ئەو پەیوەندییانەش، فشاری زیاتر دەخاتە سەر ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و مانەوەی ھێزەکانیان لە سوریا و ھەڵوەشاندنەوەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات و دامەزراوەکانی بەرێوبەرایەتی خۆسەر.