سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی راگەیاند
کوردسات نیوز
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٤٥٦
سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا لەبەردەم ئەندامانی پارتی کرێکاران رایگەیاند، توانای ئەوەی نییە چوار ساڵی تر بەردەوام بێت وەک سەرۆک وەزیران و رۆژی ٧ی شوبات دەستلەکارکێشانەوەکەی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. رەتیشیکردەوە ھیچ نھێنییەک لە پشت دەستلەکارکێشانەوەی ھەبێت.
"جاسیندا ئاردیرن" ساڵی ٢٠١٧ وە سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا دەستبەکاربوو، بەپێی راپرسییە نوێیەکانیش، ئاستی جەماوەری کەمبووەتەوە.
بڕیاریشە ھەڵبژاردنی گشتی داھاتوو لە نیوزلەندا لە ١٤ی تشرینی یەکەمی داھاتوو بەڕێوەبچێت.