پڕۆژەیاساکە لە ٢٠ خاڵ پێکھاتووە، کە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی کوردانی ئێزدی و کۆکردنەوەی بەڵگە بۆ سزادانی تیرۆریستانی داعش و ھەروەھا ھاوکاری مرۆیی و دارایی دەگرێتەوە. 
 
ئەگەر ئەمڕۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا پڕۆژەیاساکە پەسەند بکات، دەبێتە چوارەم پەرلەمانی وڵاتانی ئەوروپا کە کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی بەجینۆساید دەناسێنێت.

پێشتر پەرلەمانی فەڕەنسا لە ساڵی ٢٠١٦ و دواتر پەرلەمانی ھۆڵەندا و بەلژیکا کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانیان بەجینۆساید ناساند.