ھۆڵەندا بەشداری ھەوڵەکانی پێدانی سیستمی پاتریۆت بە ئۆکراین دەکات
ڕێبوار
١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٢٩٧
سەرۆک وەزیرانی ھۆڵەندا لە دیدارێکدا لەگەڵ جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی ئیدانەی بۆردومانەکەی روسیای بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبون لە شاری دنیبرۆی ئۆکراین کرد و رایگەیاند، بەشداری ھەوڵەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا دەکەن لە پرۆژەی پێدانی سیستمی مووشەکی باتریۆت بە ئۆکراین.
لەبەرامبەردا سەرۆکی ئەمریکا ستایشی بەشداری ھۆڵەندای کرد لە ھاوپەیمانی رۆژئاوا کە ئەمریکا سەرۆکایەتی دەکات بۆ پشتیوانیکردنی ئۆکراین لە جەنگی دژ بە روسیا، راشیگەیاند، روسیا بە رێگەیەکی نالۆژیکی بەردەوامە لە ھێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراین.