لیژنەی ھەڵمەتی بانگەشەی ترەمپ بڵاویکردەوە، رۆژی ٢٨ی ئەم مانگە ترەمپ دەچێتە بەردەم لایەنگرانی لە ویلایەتی ساوس کارۆلینا، ئەوەش لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆکایەتی ئەمریکا، کە ساڵی داھاتوو بەڕێوەدەچێت.

لیژنەی ھەڵمەتی بانگەشەی ترەمپ راشیگەیاند، سیناتۆر لیندسی گراھام  کە یەکێکە لە لایەنگرانی سەرسەختی ترەمپ و ھنری مکماستەر حاکمی ئەو ویلایەتە لە ھەڵمەتی بانگەشەکە بەشدار دەبن. 

ترەمپ لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو کاندیدبوونی خۆی بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆکایەتی ئەمریکا راگەیاند، بانگەشەکەشی لە ویلایەتی ساوس کارۆلیناوە دەستپێدەکات، بەوپێیەی یەکێکە لەو ویلایەتانەی رکابەری تێیدا زۆر بەھێزە.