ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەتا ئێستا ھیچ زانیارییەک لە بارەی شوێنی زیندانیکردن و ئەو تۆمەتانەی رووبەروویان کراوەتەوە بەردەست نەکەوتوە.

بەپێی رێکخراوەکە، ھەروەھا مامۆستایەکی ئاینی خەڵکی شاری پیرانشار بەناوی " یوونس نەوەخواە" کە سێ ھەفتە لەمەوبەر دوای دەستگیرکردنی بەبارمتە ئازادکرابوو، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە شاری ئورمیە، سزای بەندکردن و لابردنی لەکارەکەی بەسەردا سەپێنرا.

ھاوکات،  ھاووڵاتییەکی شاری ئەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام کە دوای دەستگیرکردنی لە خۆپیشاندانەکاندا بە شەش ساڵ زیندانیکردن و دوو ساڵ دوورخستنەوە سزا درابوو. دوای پێداچوونەوەش بە سزاکەی بە سێ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردن سزادرا.