کەشناسی جیھانی: ھەشت ساڵی رابردوو گەرمترین ساڵ بوون
١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
١٬١٨٥
رێکخراوی کەشناسی جیھانی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەھۆی قەتیسبوونی گەرمیا و دەردانی گازە گەرمەکانەوە لەوکاتەوەی پلەکانی گەرما تۆمار دەکرێن، ھەشت ساڵی رابردوو گەرمترین ساڵ بوون لە جیھاندا، بەشێوەیەک ساڵی ٢٠١٦ گەرمترین بووە و دواتر لە ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ بەرزترین پلەی گەرما تۆمارکراون.
ساڵی ٢٠٢٢ش ھەشتەمین ساڵ بووە لەسەر یەک کە تێکڕای پلەی گەرمی بەرزتر بووە لەو ئاستەی بەر لە شۆڕشی پیشەسازی لە ساڵانی ١٨٥٠ و ١٩٠٠ تۆمارکراوە.
رێکخراوی کەشناسی جیھانی ھۆشداریشیدا لەوەی، تێپەڕاندنی ١.٥ پلەی سیلیزی و گەرمتربوونی جیھان لەگەڵ تێپەڕبوونی کات زیاتر دەبێت.