دەسەڵاتی دادوەری ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر جێگری پێشووی وەزیری بەرگری سەپاند
ڕێبوار
١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٧٠٩
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، عەلی رەزا ئەکبەری، دوای ماوەیەک لە دەستگیرکردنی لەسەر ئەو سکاڵایانەی لەسەری تۆمارکراوە، رەوانەی دادگا کراوە و بە ئامادەبوونی پارێزەرەکەی لەسەر بنەمای ئەو بەڵگەنامە دروستانەی لە دۆسیەکەیدابوون، بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ بەریتانیا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.
ھاوکات وەزارەتی ئاسایشی ئێران رایگەیاندوە، ئەکبەری دیارترین سیخوڕی دەزگای ھەواڵگری بەریتانیایە و زانیاری گرنگی کۆکردۆتەوە و رادەستی دەزگاکەی کردووە.
عەلی رەزا ئەکبەری خاوەنی ھەردوو رەگەزنامەی ئێرانی و بەریتانییە و یەکێکە لە کەسە نزیکەکانی عەلی شەمخانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و لە ساڵانی ١٩٩٧و ٢٠٠٥ کە شەمخانی وەزیری بەرگری بووە ئەکبەریش جێگری بووە.
حکومەتی بەریتانیاش ئیدانەی سزاکەی سەر ئەکبەری کرد و رایگەیاند، پاڵنەرەکانی سیاسی بووە و داوا دەکەن بەزووترین کات ئازاد بکرێت.