سوپای ئۆکراین رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا زیاتر لە ٢٧ ھێرشی موشەکی و ئاسمانیان بۆسەر پێگە کاتییەکانی روسیا لە ئۆکراین ئەنجامداوە و سوپای روسیان ناچارکردوە لە ھەردوو شارەکانی زابۆریژیا و خیرسون تەنھا لە حاڵەتی بەرگریدا بمێنێتەوەو نەتوانن ھیچ ھێرشێک ئەنجامبدەن.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیاش رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا سوپای روسیا موشەکی دوورمەودای جۆری " سۆخۆی فیلۆن" لە ئۆکراین بەکارھێناوە، ئەوەش رەوشەکە مەترسیدارتر دەکات.

دوێنێ وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، لە تۆڵەی کوژرانی ٨٦ سەربازیان لە شەوی سەرساڵدا لە لایەن سوپای ئۆکراین،  بۆردوومانێکی مووشەکیان کردووەتەوە سەر سوپای ئۆکراین لە شاری کراماتورسک زیاتر لە ٦٠٠ سەربازیا کوشتوە، دەسەڵاتدارانی ئۆکراینیش ھەواڵەکەیان رەتکردەوە.