لە ماوەی سێ رۆژدا زیاتر لە ٤٠٠ کۆچبەر لە تورکیا دەستگیرکران
هەژار
٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٤٠٩
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی سێی کانوونی دووەم تا پێنجی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، لە سنوری شارەکانی ئەزمیر و ئایدن و بالیکسیر و چەنەکاڵێ ٤٣٦ کۆچبەری ناسنامە جیاواز لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیر کران.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەو ژمارە ٢٢٨ کۆچبەریان لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە و لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی تورکیاوە دەستگیر کران.