ئێران: گەورەترین ھێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر ژمارەیەک دامەزراوە
هەژار
٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٥٨٥
ئاژانسی ئیرنا لە زاری ئەمیر لاجوردی سەرۆکی کۆمپانیای ژێرخان لە ئێران بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی دوو شەوی رابردوودا زنجیرەیەک ھێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر بانکی ناوەندی ئێران و ژمارەیەکی زۆر دامەزراوەی دارایی و کۆمپانیاکانی تایبەت بە ئینتەرنێت و پەیوەندیکردن.
راشیگەیاندوە، توانیویانە سەرجەم ھێرشە ئەلیکترۆنییەکان پوچەڵ بکەنەوە و رێگەیان نەداوە ئامانجەکەیان بپێکن، بەڵام ئەوەی روویداوە گەورەترین ھێرشی ئەلیکترۆنی بووە کە تائێستا کرابێتە سەر دامەزراوە رەسمی و حکومییەکانی ئێران.