ئەمریکا ٦٠ تانکەری نەوت و بارھەڵگری پڕ لە گەنمی لە سوریاوە بۆ عێراق گواستوەتەوە
هەژار
٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٦٦٤
بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی پوتنیکی روسی لە زاری سەرچاوەکانی پارێزگای حەسەکەوە بڵاویکردوەتەوە، ھێزەکانی ئەمریکا لەناو خاکی سوریا بەردەوامن لە بردنی سەروەت و سامانی سروشتی ئەو وڵاتە و فرۆشتنەوەی لە بازاڕی رەشدا و داھاتەکەشی بۆ ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی ئەمریکایە کە لە سوریان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دواین کاری نایاساییاندا ھێزەکانی ئەمریکا زیاتر لە ٦٠ تانکەری نەوت و بارھەڵگری پڕ لە گەنمیان لە شارۆچکەی یەعریبیەی سوریاوە لەرێگەی دەروازەی وەلیدەوە گواستووەتەوە بۆ بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق و ٢٤ ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئەمریکاش لەگەڵ ئەو کاروانی نەوت و گەنمەدا بوون بۆئەوەی پارێزگارییان لێبکەن.